Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladylamis



Posts : 357
Join date : 2009-08-11
Age : 25
Location : slemani

PostSubject: ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌   Sun Aug 16, 2009 7:33 pm



زمان به‌ یه‌کێک له‌ ئامێره‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندیی نێوان مرۆڤه‌کان داده‌نرێت. ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌کانیش زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه که‌ ئێمه‌ی مرۆڤ تا ئێستا نه‌مان توانیوه‌ به‌ ئاسانیی لێیان تێ بگه‌ین.‌ ‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کان ئێستا نه‌ماون و کاریان پێ ناکرێت. گه‌لێکیشیان زیندوون و بوونه‌‌ هۆی له‌ یه‌کتر نزیکبوونه‌وه‌ و له‌ یه‌کتر تێگه‌یشتنی گه‌لانی دونیا. زۆر جار ده‌گوترێت که‌ منداڵ بێ زمانه‌ و ناتوانێت مه‌به‌ست و داخوازیه‌کانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ که‌س و شوێنی مه‌به‌ست.

به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا له‌ ووڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا لێکۆڵینه‌وه‌ زانستی یه‌کان ده‌ریان خست که‌ منداڵی ساوا (کۆرپه‌له‌) له‌ ماوه‌ی (3) مانگی یه‌که‌می ته‌مه‌نی دا زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م زمانه‌ ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێک هاتووه ‌و تایبه‌تی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو نیه‌ و هه‌ر منداڵێک سه‌ر به‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و ره‌گه‌زێک بێت هه‌مان زمان به‌کار ده‌هێنێت.

کۆرپه‌له‌ ئه‌م زمانه‌ به‌کار ده‌هێنێت بۆ ده‌بڕینی برسیه‌تیی و خه‌و و ناڕه‌حه‌تیی جه‌سته‌یی و هتد.

سه‌ره‌تا ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر (Cool دایک و منداڵه‌کانیان تاقی کرایه‌وه‌ و سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێنا. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م زمانه‌ ته‌نیا له ‌شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌ به‌ڵام کاتێکی تا راده‌یه‌ک زۆر ده‌خایه‌نێت تا دایکه‌که‌ فێری ده‌بێت. ووشه‌کان له‌ شێوه‌ی ده‌ربڕیندا زۆر له‌ یه‌کتر ده‌چن هه‌ر بۆیه‌ سه‌رنجێکی تایبه‌تی ده‌وێت تا له‌ مه‌به‌ستی کۆرپه‌له‌که‌‌ تێ بگه‌ی. به‌ڵام به‌دڵنیایی یه‌وه‌ ئه‌گه‌ر دایک به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ری ئه‌وا سه‌رکه‌وتنێکی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ یاریده‌ده‌رێکی باش هه‌م بۆ کۆرپه‌له‌ هه‌م بۆ دایکه‌که‌.



ووشه‌کان بریتین له: ‌ neeh, neeeeh, owh, heh, eier, eh

1. neeh : نێهـ: ئه‌م ووشه‌یه‌ کورته‌ و به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت که‌ کۆرپه‌له‌ برسییه‌تی.

2. neeeeeh نێێێێێهـ: ئه‌م ووشه‌یه‌ تا راده‌یه‌ک درێژه‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ زۆری برسییه‌.

3. owh : ئۆوهـ: ئه‌م ووشه‌یه‌ نه‌ زۆر کورته‌ نه‌ زۆر درێژ، وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ خه‌وی دێت.

4. heh هێهـ: ئه‌م ووشه‌یه‌‌ زۆر کورته‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ گه‌رمایه‌تی، یان سه‌رمایه‌تی یان ئه‌وه‌تا له‌شی ته‌ڕه‌ و پێویستیی به‌ گۆڕین هه‌یه‌.

5. :eierئێیه‌ر: ئه‌م ووشه‌یه‌ درێژه‌ و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ شوێنێکی جه‌سته‌ی ئازاری هه‌یه‌.

6. eh: ئێهـ: ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌کی کورت کۆرپه‌له‌ ده‌ریده‌بڕێت و مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆرپه‌له‌ ده‌یه‌وێت قرپ بداته‌وه‌.



جێی ئاماژه‌یه‌ که ‌کۆرپه‌له‌ هه‌ر شه‌ش ووشه‌که‌ له‌ شێوه‌ی گریان ده‌رده‌بڕێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌ فێربوون و جوداکرنه‌وه‌یان کات و له‌سه‌ره‌خۆیی ده‌وێت تا دایکان فێری ده‌بن و کاری پێ ده‌که‌ن.
Back to top Go down
View user profile
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: Re: ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌   Mon Aug 17, 2009 12:38 am

barasti mn xom sarm surmawa lawa...
Back to top Go down
View user profile
Aram



Posts : 460
Join date : 2009-08-15
Age : 29
Location : Hawler

PostSubject: Re: ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌   Tue Aug 18, 2009 2:43 am

dast xosh babateki jwan bu.....
Back to top Go down
View user profile
Fairy Princess



Posts : 352
Join date : 2009-08-09
Age : 21

PostSubject: Re: ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌   Tue Aug 18, 2009 7:51 am

dast xo6 zor cwan bu....ama yakam cara bzanm ka zmznek haya la 6 w6a pek hatwa ..zor supas
Back to top Go down
View user profile
Blue Moon
Admin


Posts : 266
Join date : 2009-08-09
Age : 26
Location : Suleymaniye

PostSubject: Re: ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌   Fri Aug 28, 2009 12:20 am

dastt xosh
jwana
Back to top Go down
View user profile http://kurdish.friendhood.net
ladylamis



Posts : 357
Join date : 2009-08-11
Age : 25
Location : slemani

PostSubject: Re: ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌   Sun Aug 30, 2009 5:51 pm

supas gian
Back to top Go down
View user profile
Sponsored content




PostSubject: Re: ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌   Today at 7:55 pm

Back to top Go down
 
ئه‌و زمانه‌ی ته‌نیا له‌ شه‌ش ووشه‌ پێکهاتووه‌
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Bashi Zanyari Gshti-
Jump to: