Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 بۆ په‌ره‌پێدانی‌ بازاڕه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ یاهوو ماڵپه‌ڕی‌ مه‌كتوبی‌ كڕییه‌وه‌

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: بۆ په‌ره‌پێدانی‌ بازاڕه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ یاهوو ماڵپه‌ڕی‌ مه‌كتوبی‌ كڕییه‌وه‌   Sun Sep 13, 2009 8:54 am

كۆمپانیای‌ یاهو ئاشكرای‌ كرد له‌پێناو گه‌یشتن به‌ زۆرترین رێژه‌ی‌ به‌كارهێنه‌ران له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا و به‌بڕی‌ 85 ملیۆن دۆلار ماڵپه‌ڕی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ "مكتوب"ی‌ كڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ وڵاتی‌ ئوردنه‌.
هه‌رچه‌نده‌ كۆمپانیای‌ یاهوو له‌باره‌ی‌ كڕینه‌وه‌ی‌ مه‌كتوبه‌وه‌ زانیاری‌ زۆری‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام پێگه‌ی‌ "تیك كرانش دۆت كۆم" له‌زاری‌ چه‌ند پسپۆڕێكی‌ كۆمپانیاكه‌وه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌ ئه‌و رێكه‌وتنه‌ له‌ چاره‌كی‌ چواره‌می‌ ئه‌مساڵدا ته‌واوده‌كرێت‌و یاهوو به‌بڕی‌ 85 ملیۆن دۆلار مه‌كتوبی‌ كڕیوه‌ته‌وه‌.
كیس نێلسۆن جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ یاهوو بۆ بازاڕه‌ جیهانییه‌كان له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌وانان وتی‌:"یاهوو مانگانه‌ نزیكه‌ی‌ 44 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و باكووری‌ ئه‌فریقادا".
وتیشی‌: "بڕوامان وایه‌ له‌ ساڵانی‌ داهاتوودا له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌خێراییه‌كی‌ زۆر ئینته‌رنێت بڵاوببێته‌وه‌و به‌كارهێنه‌رانی‌ ئینته‌رنێت تێیدا زۆر زیاد بكات بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنانی‌ زیاتر بكه‌ین له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا".
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ماڵپه‌ڕی‌ مه‌كتوب له‌ساڵی‌ (2000)ه‌وه‌ دروستكراوه‌ نزیكه‌ی‌ 16.5 ملیۆن به‌كاربه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ وڵاته‌كانی‌ وه‌كو ئیمارات‌و كوه‌یت‌و میسر و سعودیه‌، كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت نزیكه‌ی‌ رێژه‌ی‌ سێیه‌كی‌ به‌كاربه‌رانی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ده‌ستهێنابێت.
كارۆڵ‌ پارتز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ یاهوو رایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌ كڕینه‌وه‌ی‌ مه‌كتوب زیادكردنی‌ به‌كارهێنه‌ران‌و فراوانكردنی‌ چالاكییه‌كانی‌ یاهووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا.
سه‌میح توقان دامه‌زرێنه‌ری‌ مه‌كتوب وتی‌:"پێویسته‌ یاهوو به‌ كڕینه‌وه‌ی‌ مه‌كتوب له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گشتی‌ چالاكییه‌كانی‌ خۆی‌ په‌ره‌پێبدات".
كۆمپانیای‌ یاهوو ئه‌مڕۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاشكرای‌ كرد له‌دوای‌ ته‌واوبوونی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ ماڵپه‌ڕی‌ مه‌كتوب ده‌بێت به‌ لقێكی‌ موڵكی‌ یاهوو، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌ هه‌ندێ‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ تری‌ مه‌كتوب ناگرێته‌وه‌ له‌وانه‌: سوق دۆت كۆم، كاشۆ دۆت كۆم‌و عه‌ره‌بی‌ دۆت كۆم، كه‌ ئه‌مانه‌ له‌دوای‌ گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناو "گروپی‌ جه‌بار بۆ ئینته‌رنێت"

















Back to top Go down
View user profile
 
بۆ په‌ره‌پێدانی‌ بازاڕه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ یاهوو ماڵپه‌ڕی‌ مه‌كتوبی‌ كڕییه‌وه‌
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Bashi computer w mobile :: Bashi Barnamay Internet-
Jump to: