Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی‌ نوێی‌ به‌رهه‌مهێنا

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی‌ نوێی‌ به‌رهه‌مهێنا   Sun Sep 13, 2009 8:52 am

له‌ هه‌وڵێكدا بۆ وروژاندنی‌ جیهانی‌ مۆبایل‌و به‌رنامه‌ مۆبایلییه‌كان، كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفتی‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرای‌ كرد كه‌ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ مۆبایلی‌ زیره‌كی‌ خۆی‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر سیستمی‌ (Windows 6.5) پێشكه‌وتوو كارده‌كات.
بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت ئامێری‌ مۆبایل به‌و شێوازه‌ نوێیه‌ دروست ده‌كات‌و له‌ژێر ناوی‌ (Windows Phone)ی‌ بارزگانیدا ده‌یه‌وێت بیخاته‌ بازاڕه‌وه‌، مایكرۆسۆفت ئه‌م كاره‌ی‌ له‌پێناوی‌ په‌ره‌پێدانی‌ تواناكانی‌ بازاڕی‌ خۆی‌ ئه‌نجامداوه‌.
ویندۆزی‌ 6.5 كه‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت له‌و ئامێره‌ مۆبایله‌ نوێیه‌دا به‌كاری‌ هێناوه‌ كۆمه‌ڵێكی‌ سیفه‌تی‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ توانایه‌كی‌ زۆر به‌رزی‌ هه‌یه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی‌ په‌ڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێت‌و چاتینگ‌و گفتوگۆی‌ ئینته‌رنێتی‌، هه‌روه‌ها به‌شێكی‌ تایبه‌تی‌ تازه‌یشی‌ تێدایه‌ بۆ فرۆشتنی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ تری‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت.
به‌ڕای‌ پسپۆڕان له‌رێگای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌م مۆبایله‌وه‌، مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێت له‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ مۆبایله‌كانی‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ ئامێره‌ مۆبایله‌كانی‌ ته‌نها كاری‌ ئامێری‌ مۆبایلی‌ ئاسایی‌ ناكات، به‌ڵكو هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیان ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ بازاڕه‌كاندا به‌هێز بكات له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ داڕێژراودا.
ستیڤانی‌ فێرگسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یه‌كه‌ی‌ "ویندۆز مۆبایل" ی‌ كۆمپانیای‌ مایكرۆسۆفت له‌باره‌ی‌ ئه‌و ئامێره‌ نوێیه‌وه‌ وتی‌:"ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ خه‌ڵكی‌ ده‌یانه‌وێت ئامێری‌ مۆبایله‌كانیان له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیانیاندا به‌كاربهێنن، بۆیه‌ له‌كۆتاییدا ئێمه‌ ئه‌و ویسته‌ی‌ خه‌ڵكمان هێنایه‌ دی".
شایه‌نی‌ باسه‌ ئه‌م ئامێره‌ له‌ 6ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ داهاتوودا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌و هاوكات پێشبینی‌ ده‌كرێت دوابه‌دوای‌ مۆبایلی‌ (Windows 6.5) مایكرۆسۆفت جۆرێكی‌ نوێی‌ مۆبایل به‌ مواسه‌فاتی‌ (Windows Mobile 7) بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار به‌رهه‌مهێنانی‌ دواخراوه‌.
Back to top Go down
View user profile
 
مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی‌ نوێی‌ به‌رهه‌مهێنا
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Bashi Mobile-
Jump to: