Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 مۆنیكا بیلۆچی.. شاجوانی سینه‌مای ئیتاڵی

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: مۆنیكا بیلۆچی.. شاجوانی سینه‌مای ئیتاڵی   Sat Sep 12, 2009 9:30 pm

ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌مای زۆر به‌خێرایی ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئیتاڵی (مۆنیكا بیلۆچی)یان به‌ جوانی جوانه‌كانی سینه‌مای ئیتاڵی ناوزه‌ندكرد، به‌ڵام ئه‌م جوانی به‌ته‌نها هۆكاری نێوبانگی مۆنیكا نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ڕۆڵه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی هه‌ر له‌ ڕۆڵی خوێنمژه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌سنگی بێ به‌رگه‌وه‌ له‌ فیلمی (دراگولا برام ستوكر- 1992) یاخود وه‌ك بێوه‌ژنێكی جه‌نگ و كه‌مدوو له‌ فیلمی (مالینا- 2000) یاخود ژنێكی جوان له‌ فیلمی (خوشكانی گورگ- 2002) بیلوچی سه‌لماندی كه‌ ئه‌و ئه‌كته‌رێكی به‌سه‌لیقه‌ و بوێر و خاوه‌ن كاریگه‌ره‌ بۆ سه‌ر بینه‌ره‌كانی ئه‌و ئه‌كته‌ر و ئه‌ستێره‌یه‌.
مۆنیكا بیلوچی له‌ 30ی ئه‌یلولی 1968 له‌ گوندێكی بچووكی ئیتاڵی به‌ناوی (سیتا دی كاستیلو) له‌دایكبووه‌، باوكی خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ بووه‌، مۆنیكا له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵاندا چۆته‌ زانكۆی بیروجینا، دواتر وه‌كو نمایشكارێكی جلوبه‌رگ كاریكردووه‌، پاشان بۆ ماوه‌ی دووساڵ یاسای خوێندووه‌ و دواتر به‌ره‌و میلان چووه‌ و له‌ زانكۆ دووركه‌وتۆته‌وه‌، بیلوچی له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕیكلامی وه‌ك نمایشكارێك به‌ده‌ركه‌وتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ بواره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و دواتر ڕووی له‌ هونه‌ری نواندن كردووه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1990دا له‌ فیلمێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌ناوی (ژیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا) به‌ده‌ركه‌وتووه‌، له‌دوای به‌ده‌ركه‌وتنی به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌ چه‌ند فیلمێكی ئیتاڵیدا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1992دا له‌ فیلمی (دراكیولا برام ستوكر)ی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی (فرانسیز فۆرد كۆبۆلا)دا به‌ده‌ركه‌وت، پاشان له‌ فیلمه‌كانی (ئازاكان- 1994، به‌فر- 1995) له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا بیلوچی تووشی داڕمانێكی ده‌روونی بۆوه‌ به‌هۆی ئه‌و سه‌رنه‌كه‌وتنه‌ی دروستكه‌رانی سینه‌مای ئیتاڵی بۆیان ده‌كرد له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌شداری ده‌كرد، له‌ ساڵی 1995دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ (بن كینجسلی و دومینیك ساندا)دا به‌شداری فیلمی ته‌له‌فزیۆنی (یوسف)ی كرد.
ساڵی 1996 بیلوچی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ فه‌ره‌نسا و له‌ ڕێگای فیلمی ڕۆمانسی (یه‌كه‌ی نیشته‌جێ) به‌ده‌ركه‌وت و هه‌ر بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی كاندیدی خه‌ڵاتی سیزاری فه‌ره‌نسی كرا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌یدا، دواتر كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی (ڤنسنت كاسیل) ده‌ستیپێكرد و پاشان ژیانی هاوسه‌ریان دروستكرد و پێكه‌وه‌ به‌شداریان له‌ فیلمه‌كانی (وه‌كو منت ده‌وێت-1996، دوبیرمان-1997).
له‌ ساڵی 2000دا بیلوچی بۆ جارێكی تر هاته‌وه‌ بۆ هۆلیویۆد بۆ ڕۆڵگێڕان له‌ كه‌سایه‌تی هاوسه‌ری (جین هاكمان) له‌ فیلمی (گومانلێكراو)ی ده‌رهێنه‌ر (ستیڤن هۆبكنز)، له‌ ساڵی 2000دا به‌شداری فیلمی (مالینا)دا كرد كه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر (جیوسیبی تورناتوری) كه‌ له‌م فیلمه‌دا ڕۆڵی ژنێك ده‌گێڕێت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی چۆته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و ژنێكی جوان و ڕێكپۆشه‌، دواتر له‌گه‌ڵ كاسیل به‌شداری فیلمی (خوشكانی گورگ)دا كرد كه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا و بیلوچی كاندیدی خه‌ڵاتی ئۆسكار كرا بۆ باشترین ئه‌كته‌ری ناوه‌ند، ساڵی 2003 به‌شداری فیلمی (ماتریكس)دا كرد، له‌ هه‌مان ساڵدا به‌شداری فیلمی (فرمێسكه‌كانی خۆر- 2003)ی ده‌رهێنه‌ر (ئه‌نتۆنی فوكوا)دا كرد و به‌مشێوه‌یه‌ زۆر به‌هێزه‌وه‌ توانی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت.
بیلوچی هه‌ر وه‌كو شاژنێكی نه‌مر مایه‌وه‌ و بووه‌ ئه‌ستێره‌ی به‌رگی زۆربه‌ی گۆڤاره‌كانی جیهان.





Back to top Go down
View user profile
harem93



Posts : 159
Join date : 2009-08-19
Age : 23

PostSubject: Re: مۆنیكا بیلۆچی.. شاجوانی سینه‌مای ئیتاڵی   Sun Sep 13, 2009 3:01 am

waw dast xo6 barasty haqi xoyati
Back to top Go down
View user profile
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: Re: مۆنیكا بیلۆچی.. شاجوانی سینه‌مای ئیتاڵی   Sun Sep 13, 2009 8:34 am

supas
Back to top Go down
View user profile
Sponsored content




PostSubject: Re: مۆنیكا بیلۆچی.. شاجوانی سینه‌مای ئیتاڵی   Today at 10:28 pm

Back to top Go down
 
مۆنیكا بیلۆچی.. شاجوانی سینه‌مای ئیتاڵی
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Hawali Asterakan-
Jump to: