Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 بۆ جاری‌ سێیه‌م له‌ مێژوودا به‌رشلۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: بۆ جاری‌ سێیه‌م له‌ مێژوودا به‌رشلۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا   Sun Sep 06, 2009 8:25 pm

یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ بۆ جاری‌ سێیه‌م له‌ مێژووی‌ خۆیدا بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا‌و به‌مشێوه‌یه‌ش لیۆنال میسی‌ گره‌وه‌كه‌ی‌ له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پورتوگالی‌ برده‌وه‌.
دوێنێ‌ شه‌و له‌ یاریگای‌ ئۆڵۆمپیكی‌ رۆما له‌یاری‌ كۆتایی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا كه‌ له‌نێوان یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌‌و یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ ئینگلیزی‌ پاڵه‌وانی‌ خولی‌ پێشووی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ئه‌نجامدرا، یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ توانی‌ یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ كۆتایی‌ پێبێنێت ‌و جامه‌كه‌ ببات .
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و فشاره‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ یارییه‌كه‌دا یانه‌ی‌ مانچسته‌ر دروستی‌ كرد له‌ڕێی‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لێدانه‌كانییه‌وه‌ به‌ره‌و گۆڵی‌ یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌، سامۆیل ئیتۆی‌ یاریزانی‌ كامیرۆنی‌ به‌ گۆڵێك له‌ خوله‌كی‌ 10ی‌ یارییه‌كه‌دا توانی‌ تیمی‌ مانچسته‌ر یونایتد تووشی‌ شۆك بكات‌و شڵه‌ژاوییه‌كییان تێدا دروست بكات كا تا كۆتایی‌ یارییه‌كه‌ پێیانه‌وه‌ دیاربوو .
له‌ گێمی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كه‌دا هه‌رچه‌ند كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد ریزه‌كانی‌ رێكبخاته‌وه‌و شه‌یتانه‌ سووره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ بگۆڕن، به‌ڵام به‌هۆی‌ پێدانی‌ تۆپێكه‌وه‌ له‌ خوله‌كی‌ 70 له‌لایه‌ن یاریزانی‌ ئیسپانی‌ چاڤییه‌وه‌ لیۆنال میسی‌ ئه‌رژه‌نتینی‌ توانی‌ به‌ سه‌ر گۆڵی‌ دووه‌م بۆ یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ تۆمار بكات‌و به‌مه‌ش توانی‌ یانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ له‌ دوودڵی‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ دووربخاته‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ روونتر بكاته‌وه‌ كه‌ دواتریش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ كۆتایی‌ هات‌و یانه‌ی‌ به‌رشلۆنه‌ به‌ دوو گۆڵی‌ بێبه‌رامبه‌ر بوو به‌ پاڵه‌وانی‌ خوله‌كه‌ .
ئه‌مه‌ بۆ جاری‌ یه‌كه‌مه‌ له‌ مێژووی‌ ئیسپانیادا كه‌ تیمێك توانیبێتی‌ به‌جارێك بێجگه‌ له‌ هه‌ردوو خولی‌ ئیسپانی‌‌و جامی‌ مه‌لیكی‌ ئیسپانیا، جامی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپاش به‌ده‌ستبهێنێت.
یاری‌ نێوان به‌رشلۆنه‌و مانچسته‌ر یونایتد بێجگه‌ له‌ گرنگی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌، هه‌ستیارییه‌كی‌ زۆری‌ له‌خۆگرتبوو ئه‌ویش له‌ كێبڕكێی‌ گه‌رمی‌ نێوان یاریزانان لیۆنال میسی‌‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆدا خۆی‌ ده‌بینییه‌وه‌، چونكه‌ رۆناڵدۆ پێش یارییه‌كه‌ چه‌ندین لێدوانی‌ دابوو كه‌ تێیاندا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردبوو یارییه‌كه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان كۆتایی‌ پێده‌هێنن‌و خۆی‌ ده‌بێت به‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یارییه‌كه‌و پاشانیش باشترین یاریزانی‌ جیهان نه‌ك لیۆنال میسی‌، به‌ڵام ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ قسه‌كانی‌ رۆناڵدۆی‌ سه‌لماندو میسی‌ جگه‌له‌وه‌ی‌ گۆڵه‌كانی‌ گه‌یشتنه‌ 9 گۆڵ‌‌و بوو به‌ گۆڵكه‌ری‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، به‌ته‌واویش نزیك بۆوه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ببێته‌ باشترین یاریزانی‌ جیهان .















Back to top Go down
View user profile
harem93



Posts : 159
Join date : 2009-08-19
Age : 23

PostSubject: Re: بۆ جاری‌ سێیه‌م له‌ مێژوودا به‌رشلۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا   Wed Sep 09, 2009 1:22 am

aw dastanat xo6 betba heway nwsine babati zyatr la bashi warzshda
Back to top Go down
View user profile
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: Re: بۆ جاری‌ سێیه‌م له‌ مێژوودا به‌رشلۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا   Sun Sep 13, 2009 8:39 am

supas har4anda 7azm la warz6 nia ballam bo dawllamand krdni saitaka pewista la hamu ba6ekda 4alak bit....
Back to top Go down
View user profile
Sponsored content




PostSubject: Re: بۆ جاری‌ سێیه‌م له‌ مێژوودا به‌رشلۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا   Today at 10:34 pm

Back to top Go down
 
بۆ جاری‌ سێیه‌م له‌ مێژوودا به‌رشلۆنه‌ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ ئه‌وروپا
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Bashi Warzshi-
Jump to: