Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 ئەلبومێكی كوردیی ئیبراهیم تاتڵیساس لە فرۆشتندا ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: ئەلبومێكی كوردیی ئیبراهیم تاتڵیساس لە فرۆشتندا ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت   Sun Sep 06, 2009 8:20 pm

یەكەم ئەلبومی كوردیی گۆرانیبێژی ناسراو ئیبراهیم تاتڵیساس بەناوی "ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو" لە ئێستاوە شایەنی ئەوەیە خەڵاتی "قەوانی زێڕین"ی بدرێتێ.
بەپێی هەواڵێكی ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی "میللیەت"، لە ماوەی 15 ڕۆژدا 135 هەزار دانە لە ئەلبومی كوردیی تاتڵیساس فرۆشراوە.
"ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو"ی تاتڵیساس لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا یەكەم ئەلبومە لەتوركیا لە فرۆشتندا سنووری سه‌د هه‌زار دانەی تێپەڕاندبێت‌و هەر لە ئێستاوە خەڵاتی "قەوانی زێڕین"ی مسۆگەر كردووە كە لەلایەن كۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی موزیك (MÜYAP)وە بەپڕ فرۆشترین ئەلبومی ساڵ دەدرێت.
ئەم ئەلبومەی تاتڵیساس سیانزه‌ گۆرانی لە خۆ دەگرێت‌و ناوه‌كه‌شی‌ "ژنی لەگەڵ باراندا هاتوو"، یەكێكه‌ لە گۆرانییەكانی‌ ئه‌لبومه‌كه‌و لەوەوە هاتووە ڕۆژێكی باراناوی تاتڵیساس لە ئۆتۆمبیلی خۆیدا لە وێستگەیەكی بوس ڕاوەستاوە و ژنێك هاتووە جامی ئۆتۆمبیلەكەی پاك كردۆته‌وه‌.
Back to top Go down
View user profile
 
ئەلبومێكی كوردیی ئیبراهیم تاتڵیساس لە فرۆشتندا ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Hawali Asterakan-
Jump to: