Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 هۆكاری مردنی مایكل جاكسۆن ئاشكرابوو

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: هۆكاری مردنی مایكل جاكسۆن ئاشكرابوو   Sun Sep 06, 2009 7:44 pm

مایكل جاكسۆن كه‌ مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ و له‌ ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵیدا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ لوس ئه‌نجلوس دڵی له‌ لێدان كه‌وت، راگه‌یه‌نراوێكی پزیشكی یاسایی له‌ لۆس ئه‌نجلوس كه‌ گومان و شكیان له‌ مه‌رگی له‌ناكاوی مایكڵ هه‌بوو، هۆكاری مردنه‌كه‌یان بۆ ژه‌هراویبوونی خوێنی مایكل جاكسۆن گێڕایه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ وه‌رگرتنی ماده‌ی پروپوفول كه‌ یه‌كێك له‌ ده‌رمانه‌ بێهۆشكه‌ره‌كانه‌ به‌ناوی لورازپام.
پۆلیس و پزیشكی تایبه‌تی مایكڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ناوی نه‌هێنا، له‌گوزارشتی یاسایی پزیشكه‌كه‌شدا نووسراوه‌: (هۆی مردنی به‌ ژه‌هراویبوون به‌ ماده‌ی پروپوفول شیكاركراوه‌).
به‌پێی ئه‌م راستییه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمانه‌كانی میدازولام، دیازپام، لیدوكائین، لورازپاموئه‌فدرین له‌خوێنی مایكڵدا بینراون، به‌ڵام ناوه‌رۆكی ته‌واوی تیمه‌ پزیشكییه‌ یاساییه‌كه‌ی مایكڵ به‌خواستی پۆلیس و دادگای لۆس ئه‌نجلوس ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.
ده‌زگای هه‌واڵگری رۆیته‌رزیش له‌زاری پۆلیسی لوس ئه‌نجلسه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ مه‌سه‌له‌ی ژه‌هرخواردكردنی جاكسۆن به‌دادگا بگه‌یه‌نن تا وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی تاوان لێی بڕوانرێت، به‌رله‌وه‌ش دكتۆر مورای پزیشكی تایبه‌تی مایكل جاكسۆن رایگه‌یاند كه‌ئه‌و پێشتر ئاگاداری به‌كارهێنانی ماده‌ی پرۆپۆفۆله‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ماده‌یه‌كی تر ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مایكل جاكسۆن دووچاری بێخه‌وی بوبوو.
Back to top Go down
View user profile
 
هۆكاری مردنی مایكل جاكسۆن ئاشكرابوو
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Hawali Asterakan-
Jump to: