Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 bawar:3-bawar ba kteba asmaniakan....

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: bawar:3-bawar ba kteba asmaniakan....   Sun Sep 06, 2009 8:01 am

سێیه‌م: باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌كان باوه‌ڕ بوون به‌ كتێبه‌كان : ئه‌وه‌یه‌ دڵت ته‌واو دامه‌زراو بێت به‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ چه‌ند كتێبێكی دابه‌زاندووه‌ته‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی خۆی ، وه‌ ئه‌و كتێبانه‌ به‌ڕاستی قسه‌ى خوان و ڕوناكی و ڕێنمایین ، وه‌هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ حه‌قی ته‌واویان تێدا ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ، هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ پاڵپشتى یه‌كتری ده‌كه‌ن و یه‌كتر به‌ راست دا ئه‌نێن خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: (وَقُلْ آمَنتُ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِن كِتَابٍ) (الشورى - 15)
(قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ) (البقرة- 136)
2_ژماره‌و ناوى كتێبه‌كان
ئه‌و كتێبانه‌ى خواى پاك و بێ گه‌رد ناردوونیه‌ خواره‌وه‌ وه‌ كه‌س ژماره‌یان نازانێ خۆی نه‌بێت ، كه‌واته‌ واجبه‌ باوه‌ڕمان هه‌بێ به‌ تێكڕا ى ئه‌و كتێبانه‌ى خوا ناردونى چ جاى ئه‌وانه‌ى ناویان نازانین ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى ناویان ئه‌زانین ئه‌وه‌ به‌ناوه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ باوه‌ڕمان پێى بێت ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن :
أ - ته‌ورات ئه‌و كتێبه‌یه‌ كه‌ دابه‌زێنراوه‌ بۆ سه‌ر موسى (سه‌لامى خوا ى لێ بێ)
ب – ئینجیل ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دابه‌زێنراوه‌ بۆ سه‌ر عیسى (سه‌لامى خواى لێ بێ)
ج –زه‌بور ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دابه‌زێنراوه‌ بۆ سه‌ر داود ( سه‌لامى خواى لێ بێ)
د – صوحوف بۆ ابراهیم و موسى (سه‌لامى خوایان لێ بێ)
ه – قورئانی پیرۆز .
خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌ر مووێت: (نزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقاً لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ التَّوْرَاةَ وَالإِنجِيلَ * مِن قَبْلُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ الْفُرْقَانَ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِآيَاتِ اللّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَاللّهُ عَزِيزٌ ذُو انتِقَامٍ) (ال عمران 3 - 4) ، (وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا) (الاسراء - 55)
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ فه‌ر موویه‌تى :
(إِنَّ هَذَا لَفِي الصُّحُفِ الْأُولَى * صُحُفِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى) (الاعلى – 18 – 19)
3- شێواندن و گۆڕینی كتێبه‌ پێشووه‌كان
هه‌موو كتێبه‌كانى پێش قورئان گۆڕاون و ده‌ستكارى كراون وه‌ك خواى به‌رزو بێ وێنه‌ ئه‌فه‌رمووێ : (أَفَتَطْمَعُونَ أَن يُؤْمِنُواْ لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِن بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ) (البقرة – 75) ،
(مِّنَ الَّذِينَ هَادُواْ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ) (النساء – 46) هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : گاورو جوله‌كه‌ كتێبه‌كانى خوایان گۆڕیوه‌و هه‌ندێكیشیان شاردۆته‌وه‌ : (يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ قَدْ جَاءكُم مِّنَ اللّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ) (المائدة – 15) جا جووله‌كه‌كان چه‌ندین بیروباوه‌ڕى به‌تاڵیان خزاندوه‌ته‌ ناو كتێبه‌كه‌ى خواوه‌و جۆرێك وه‌صفى خوایان كردووه‌ كه‌ زۆر دووره‌ له‌ پاك و بێ گه‌ردى خواى به‌رزو مه‌زن وه‌ك ده‌سته‌و سانى و ڕه‌زیلى چه‌نده‌ها شتى تر ، به‌رزى و گه‌وره‌یى بۆ خوا .
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و كتێبانه‌ گۆڕاون و ده‌ستكارى كراون و دروست نییه‌ بدرێنه‌ پاڵ خواى گه‌وره‌ :
• هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ى كه‌ پێش قورئان دابه‌زێنراون وه‌ك خۆیان نه‌ماونه‌ته‌وه‌و ته‌نها ته‌رجه‌مه‌كانیان نه‌بێ كه‌ ئه‌وانیش ده‌ستكارى كراون و گۆڕانكاریان تێدا كراوه‌ .
• له‌م كتێبانه‌دا وته‌ى خواى گه‌وره‌ تێكه‌ڵ به‌ وته‌ى ئینسان بووه‌ لێك جیاناكرێته‌وه‌ له‌باره‌ى ته‌فسیرو مێژوو شتى تر .
• هیچ كام له‌م كتێبانه‌ سه‌نه‌دێكى مێژووى متمانه‌ پێكراوى نییه‌ و وه‌ نه‌نوسراونه‌ته‌وه‌ هه‌تا ماوه‌یه‌كى زۆر .
• به‌ڵگه‌یه‌كى تر له‌سه‌ر گۆڕان و ده‌ستكارى كرانى ئه‌و كتێبانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر نوسخه‌ى له‌سه‌ر گیراوه‌و جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان نوسخه‌كاندا هه‌یه‌ .
• به‌ڵگه‌یه‌كى ترى ده‌ستكارى كرانى بیروبۆچونى بێ مانایان زۆر تێ ئاخنراوه‌ ده‌رباره‌ى خواى به‌رزو مه‌زن و پێغه‌مبه‌رانى پایه‌ به‌رز .
كه‌وابوو جائیز نییه‌ متمانه‌ بكه‌ین به‌ هیچ شتێكى ناو ئه‌و كتێبانه‌ به‌ڵكو ئه‌یانكه‌ین به‌سێ به‌شه‌وه‌ :-
أ‌- ئه‌وه‌ى زانیمان درۆیه‌ به‌ درۆى دائه‌نێین .
ب‌- ئه‌وه‌ى زانیمان ڕاسته‌ به‌ ڕاستى دائه‌نێین .
ج- هه‌رچییه‌ك له‌ شه‌رعماندا نه‌ به‌درۆى بخاته‌وه‌و نه‌ به‌ڕاستى دابنێ ئه‌وا ئێمه‌ش نه‌ بڕواى پێ ئه‌كه‌ین و نه‌ به‌درۆى ئه‌خه‌ینه‌وه‌ .
4- ئیمان به‌ قورئانى پیرۆز
واجبه‌ باوه‌ڕهێنان به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ كه‌ خوا ناردوویه‌تییه‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خۆى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌گه‌ڵ متمانه‌ بوون به‌وه‌ى كه‌به‌ڕاستى وته‌ى خوایه‌ ، چه‌نده‌ها تایبه‌ت مه‌ندى هه‌یه‌ له‌وانه‌ :-
• پاراستنى له‌ گۆڕان و هه‌موو جۆره‌ ده‌ستكارییه‌ك ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : (إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ) (الحجر - 9) واته‌ (ئێمه‌ خۆمان قورئانمان ناردووه‌ته‌ خواره‌وه‌و هه‌ر خۆشمان ئه‌ى پارێزین) .
• قورئان كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو یاساو ڕێ ڕوونیه‌كانى خوایه‌و كاكڵى تێكڕایى كتێبه‌كانى پێش خۆى تێدایه‌ و به‌سه‌ریشیانه‌وه‌ چاودێره‌ ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : (وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ) (المائدة - 48)
. • قورئان هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌ى به‌رنامه‌ى كتێبه‌كانى پێش خۆیه‌تى له‌و شتانه‌دا كه‌ پێچه‌وانه‌یه‌تى وه‌ دوایین كتێبه‌ هه‌روه‌ك محمدیش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دواین پێغه‌مبه‌ره‌ .
• هه‌موو جنۆكه‌و ئاده‌میزاد ده‌سته‌وسانن له‌ ئاست ڕێك و پێكى حوكمه‌كانى و ئه‌و هه‌واڵانه‌ى داویه‌تى ، هیچ كه‌س ناتوانێت وێنه‌ى ئه‌و قورئانه‌ بهێنێت .
5- به‌رهه‌مه‌كانى باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌كان
باوه‌ڕ بوون به‌كتێبه‌كان به‌رهه‌مى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌وانه‌ :-
• زانا بوون به‌ چاودێرى كردن و گرنگى دانى خوا بۆ به‌نده‌كانى به‌وه‌ى كه‌ بۆ هه‌ر میلله‌تێك كتێبێكى ناردووه‌ تا ڕێنموونیان بكات .
زانا بوون به‌ حیكمه‌تى خواى گه‌وره‌ له‌به‌رنامه‌ ڕێژى له‌ كاتێكدا بۆ هه‌موو میلله‌تێك به‌رنامه‌یه‌كى داناوه‌ كه‌ گونجاوبێت له‌گه‌ڵ حاڵیاندا ، وه‌ك و خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : (لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا) (المائدة - 48)
• سوپاس گوزارى نیعمه‌تى خواى به‌رزو مه‌زن له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ .
Back to top Go down
View user profile
 
bawar:3-bawar ba kteba asmaniakan....
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Babati Ayni-
Jump to: