Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 سه‌باره‌ت به‌ شه‌وى قه‌در .....

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
ladydiana



Posts : 903
Join date : 2009-08-12

PostSubject: سه‌باره‌ت به‌ شه‌وى قه‌در .....   Sun Sep 06, 2009 7:56 am


شه‌وى قه‌در چاكترين شه‌وه‌ له‌ شه‌وه‌كانى ساڵ ، به‌پێ ى فه‌رموده‌ى خواى گه‌وره‌ (إِنَّا‎ ‎أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ‏‏(1) وَمَا‎ ‎أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ (2‏‎(‎‏ القدر ) (ئێمه‌ به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته‌ خواره‌وه‌ له‌ شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ‏ڕێزداردا ، جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێرو به‌ره‌که‌تێکه‌.) ‏‎
‎ فه‌زڵى شه‌وى قه‌در له‌ فه‌زڵى هه‌زار مانگ گه‌وره‌تره‌ ، واته‌:كارى چاكه‌ تێيدا له‌ نوێژو قورئان خوێندن و زيكرى خوا ‏خێرى كارى هه‌زار مانگى هه‌يه‌ كه‌ شه‌وى قه‌درى تێدا نه‌بێت.‏‎
‎ گه‌ڕان به‌ شوێن ئه‌و شه‌وه‌دا موسته‌حه‌ببه‌:‏‎
‎ موستوحه‌ببه‌ كه‌ له‌ شه‌وه‌ تاكه‌كانى ده‌ ڕۆژى دوايى ڕه‌مه‌زان به‌شوێن ئه‌و شه‌وه‌دا گه‌ڕان بكرێت ، چونكه‌ ‏پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) تێ ئه‌كۆشا له‌ گه‌ڕان به‌ شوێن ئه‌و شه‌وه‌دا له‌ ده‌ ڕۆژى دوايى مانگى ‏ڕه‌مه‌زاندا .‏‎
‎ له‌ پێشه‌وه‌ باسى ئه‌وه‌ كرا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) كاتێ كه‌ ئه‌گه‌يشته‌ ئه‌و ده‌ ڕۆژه‌ى دوايى ‏شه‌وه‌كانى زيندوو ئه‌كرده‌وه‌و خێزانه‌كانى هه‌ڵئه‌ساندو به‌ندوخێنى توند ئه‌كرده‌وه‌ ، سه‌رجێى خێزانه‌كانى نه‌ ‏ئه‌كرد ، وه‌ به‌ زۆرى خوا په‌رستى ئه‌كرد.‏‎
‎ ئه‌و شه‌وه‌ كام شه‌وه‌يه‌؟؟‎
‎ زانايان ڕايان زۆره‌ بۆ ديارى كردنى ئه‌و شه‌وه‌ ، هه‌يانه‌ ڕاى وايه‌ كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وى بيست و يه‌كه‌مى ڕه‌مه‌زانه‌ ‏، وه‌ هه‌يانه‌ بۆ ئه‌وه‌چووه‌ كه‌ شه‌وى بيست و سێ ى ڕه‌مه‌زانه‌ ، وه‌ هه‌يه‌ ڕاى وايه‌ شه‌وى بيست و پێنجى ‏ڕه‌مه‌زانه‌ ، وه‌ هه‌يانه‌ بۆ ئه‌وه‌ چووه‌ كه‌ شه‌وى بيست و نۆيه‌مه‌ ، وه‌ هه‌يانه‌ ڕاى وايه‌ ئه‌و شه‌وه‌ ئه‌گه‌ڕێت به‌ ‏شه‌وه‌ تاكه‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌شه‌وى ئه‌خير ، وه‌ به‌شى زۆرى زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ شه‌وى بيست و حه‌وته‌مه‌.‏‎ ‎‎
‎ ئه‌حمه‌د به‌ ئيسنادێكى صه‌حيح له‌ ئيبنو عومه‌ره‌وه‌ (ڕه‌زاى خواى لێبێت) ئه‌گێڕێته‌وه‌ فه‌رمويه‌تى: پێغه‌مبه‌ر (صلى ‏الله عليه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى(من كان مُتَحَرِّيها فَلْيَتَحَرَّها ليلة السابع والعشرين). واته‌: هه‌ركه‌س به‌دواى ئه‌و ‏شه‌وه‌دا ئه‌گه‌ڕێت با له‌ شه‌وى بيست و حه‌وت بگه‌ڕێ به‌ دوايدا.‏‎
‎ موسليم و ئه‌حمه‌دو ئه‌بوداود و تيرمذى كه‌ به‌ صه‌حيحى داناوه‌ له‌ ئوبه‌ى كوڕى كه‌عبه‌وه‌ ئه‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ‏فه‌رمويه‌تى: به‌و خوايه‌ى كه‌ هيچ مه‌عبودى به‌ حه‌ق نى يه‌ جگه‌ له‌و ! ئه‌و شه‌وه‌ شه‌وێكه‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندايه‌ – ‏سوێند ئه‌خوات به‌بێ ئه‌وه‌ى بڵێ: إنشاءالله – سوێند به‌خوا من ئه‌زانم كام شه‌وه‌يه‌ ، ئه‌و شه‌وه‌يه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ‏‏(صلى الله عليه‌ وسلم) فه‌رمانى پێ كردين كه‌ شه‌و نوێژى تێدا بكه‌ين ، ئه‌ويش شه‌وى بيست و حه‌وته‌ ، ‏نيشانه‌كانى ئه‌و شه‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ بۆ به‌يانى كاتێ خۆر هه‌ڵات سپى و بێ تيشكه‌.‏‎
‎ شه‌و نوێژ كردن و خوا په‌رستى و پاڕانه‌وه‌ له‌و شه‌وه‌دا:‏‎
‎ ‏1- بوخارى و موسليم له‌ ئه‌بو هوره‌يره‌وه‌ ئه‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) فه‌رمويه‌تى: (مَنْ قامَ ‏ليلة القدر إيمانا وإحتسابا غُفِرَ لَهُ ما تقدم مِن ذنبه ). واته‌: هه‌ر كه‌س له‌ شه‌وى قه‌دردا نه‌خه‌وت و خواپه‌رستى ‏كرد به‌ باوه‌ڕه‌وه‌و له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندى خوا ، وه‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌و پاداشته‌ى له‌ خوا كرد ، خوا له‌ گوناهى له‌وه‌و پێشى ‏خۆشه‌بێت.‏‎
‎ ‏2- ئه‌حمه‌دو ئيبنوماجه‌و (ترمذى)كه‌ به‌ صه‌حيحى داناوه‌ له‌ عائيشه‌وه‌ ئه‌گێڕنه‌وه‌ فه‌رمويه‌تى: ووتم ئه‌ى نێردراوى ‏خوا ، ئه‌گه‌ر زانيم شه‌وى قه‌در چ شه‌وێكه‌ چى بڵێم؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه‌ وسلم) فه‌رموى: (اللهُمَّ إنَّكَ ‏عَفُوٌّ تُحِبُّ العَفوَ فاعفُ عَنِّي). واته‌: خوايه‌ تۆ زۆر لێبورده‌يت و لێبوردنت پێ خۆشه‌ جا لێم ببوره‌.‏‎


Back to top Go down
View user profile
 
سه‌باره‌ت به‌ شه‌وى قه‌در .....
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Babati Ayni-
Jump to: