Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 SMSy CoMeDy

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
RED_ROSE



Posts : 33
Join date : 2009-08-24
Age : 22

PostSubject: SMSy CoMeDy   Sun Aug 30, 2009 4:26 pm

فیدای باڵاتبم شــــۆخی گــــــــــه‌ڕه‌کێ
چاو له‌سه‌ر هه‌زار، دڵ له‌سه‌ر یه‌کێ.
..............................................
گه‌نم و جۆ، ماست و دۆ هه‌شت و نۆ
به‌بێ درۆ هاوڕێی یه‌کن وه‌کو من و تۆ.
...............................................
قه‌ت خه‌فه‌ت نه‌خۆی سه‌وزه‌ بڵێی من کوڵم
کـــــوڵی بـــــــاڵاکـــــــه‌ت داویه‌ لـــــه‌ دڵــم.
..............................................
گیانه‌که‌م ئه‌گه‌ر ده‌تزانی ده‌سته‌ سارد و سڕه‌کانی من چه‌نده‌ موحتاجی ده‌سته‌ گه‌رم و گوڕه‌کانی تۆن ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستت نه‌ده‌کرد به‌ لوتتا.
..............................................
ســــــڵاوێک پڕ له‌ سۆز بێت
هاوسه‌رت کوڕێکی قۆز بێت
خــه‌سوت ژنێک دڵسۆز بێت.
..............................................
له‌داخی دووریت دڵـــــم ته‌قی
دووریمه‌وه‌ ئێستا زۆر ته‌نگه‌...
..............................................
ئه‌ی وه‌ی کــچه‌ دراوســێ
دڵـــــدار نـــابـــێ بـــترسێ
ئــــه‌گه‌ر هـاتی بۆ ماڵمان
بــــــۆ پرسینی ئه‌حواڵمان
له‌به‌ر دراوسێ و گه‌ڕه‌ک
بڵێ هاتووم بــۆ هێڵـــه‌ک.
..............................................
بـــه‌ قــــــوربــانتبم بـــاڵا نــــێونــــــه‌مام
ئه‌مشه‌و یه‌کی شه‌و به‌شکوم بێی بۆ لام
کــه‌س لــــــه‌لام نــــییـه‌ بـه‌تــاقی ته‌نهام
وه‌ره‌ پێکــه‌وه‌ بـــــچـــیــــنــه‌ حــــه‌مـــام
بــــــۆ ئـــه‌نــجامــــدانی کارێکی حــه‌رام.
..............................................
دڵنایبه‌... هه‌موو شه‌وێک که‌ چاوم لێک ده‌نێم ته‌نیا به‌و هیوایه‌ چاوم لێکده‌نێم که‌ نه‌ختێک بخه‌وم.
..............................................
ئـه‌گه‌ر مـــردم مه‌یــــه‌ ســـه‌ر قه‌بـــــــــران
گه‌ر منت خۆشده‌وێ خۆت بده‌ به‌ر چه‌قوان.
..............................................
به‌نـــــاوی خـــــوای مـــــــه‌زن
مــــــــه‌ڕ باشتره‌‌ لـــــه‌‌ بــــــزن
له‌ باخی ئه‌وینت خۆم حه‌شاردا
پشیله‌م بینی یه‌کسه‌ر غــارمدا.
..............................................
گیانه‌که‌م من بێ تۆ چاپته‌ری بێ دایه‌لۆگم
تۆ خانمێکی ته‌نیایت و مــــنـیش دۆگــــــم.
..............................................
کیژۆڵه‌ی ناسک ڕوح و هه‌ناسه‌م
وه‌ک شاری ڕانیه‌ دڵ پڕ له‌ تاسه‌م.
..............................................
پــــێویستیم پێته‌ زیــــاتر لـــه‌ هه‌نـــــاسه‌
ئه‌وه‌ی تۆی خۆشنه‌وێ‌ گێل و واسواسه.
..............................................
بڕیارم داوه‌ دڵم بهێنمه‌ ده‌رێ
بۆتی بنێرم به‌ سواری که‌رێ.
..............................................
به‌ پاسکیلی خۆشه‌ویستی به‌دوات که‌وتم
بـــــــــــه‌ مـــاتۆڕی بێوه‌فایی به‌جێتهێشتم.
..............................................
ناوی تۆم هه‌ر لـه‌بیره‌
حه‌زم له‌ نان و په‌نیره‌
پێم خـــــــۆشه‌ بتـبینــم
له‌ که‌ناڵی جــــــه‌زیره‌.
..............................................
گیانه‌که‌م ئه‌گه‌ر هه‌موو گوڵه‌ بۆنخۆشه‌کانی دنیا بخه‌مه‌ به‌رپێت هێشتا که‌مه‌ چونکه‌ بۆنی گۆره‌ویه‌کانت له‌ حه‌د به‌ده‌ره.
..............................................
گیانه‌که‌م دڵی تۆ به‌ردیش بێت مشکیله‌ نیه‌ چونکه‌ من بتپه‌رستم.
..............................................
له‌ تاوه‌ی ئه‌شقی بێ ئامانی تۆدا سوتام ده‌ بێ وه‌فا که‌مێک ڕۆنی تێکه‌.
..............................................
ئای چه‌ند حه‌زده‌که‌م سه‌ر بخه‌مه‌ سه‌رشانت و هێواش هێواش لووتم به‌ کراسه‌که‌ت بسڕم.
..............................................
ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌ تاقانه‌که‌م ، کاتێک له‌ حه‌وزی مه‌له‌کردن دێیته‌ ده‌رێ ده‌گه‌مه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ زاناکان ڕاست ده‌که‌ن و گاجووتی ده‌ریاش هه‌یه‌.
..............................................
ده‌زانم بۆ من نابی وه‌ک گۆشتی ئاسک له‌سه‌ر ساوه‌ر
ده‌رونیشم با هه‌ر بکوڵێ به‌ میسلی نــــاڵه‌ی سه‌ماوه‌ر.
..............................................
لــه‌ شـــاڕسته‌ی عیشوه‌ی نازتـــــا خۆم ئامرازێکی لێکده‌ر بووم
ئه‌ی‌ بۆ ئێستا لێت بووم به‌ گرێ خۆ جاران هه‌ر خۆم بکه‌ر بووم.
..............................................
جێم مه‌هێله‌ توخوا توخوا
لەدوورى تۆ پشیله‌ دەمخوا .
..............................................
.tyer rag mrwad al.
ئه‌وه‌ دوعایه‌کی مه‌شهوره‌ به‌ زمانی فلیپینی واتا (به‌قوربانت بم)
موهیمیه‌که‌ی له‌وه‌دایه‌ ده‌توانی به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بیخوێنیته‌وه.
..............................................
ئه‌گه‌ر بڵێم من عاشقى تـــۆم
ئه‌گه‌ر بــڵێم شــــــــێتى تـــۆم
ئه‌گه‌ر بڵێم به‌شێکی لــه‌ خۆم
ئه‌گه‌ر بڵێم هەموو ژیانى منى
جپسێکم بۆ دەکڕى؟
..............................................
فه‌رقى مۆزى هیندى و فه‌ڕەنسى چییه‌ ؟
گەر نازانى تاکو له‌ میمونێکى تر بپرسم.
..............................................
جارێکیان به‌چکه‌ مه‌یمونێک له‌ دایکی ده‌پرسێ: دایه‌ گیان بۆ ئێمه‌ وا ناشیرنین؟
دایکیشی ده‌ڵێ ڕۆڵه‌ هیچ خه‌فه‌ت مه‌خۆ ، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ زۆر له‌ ئێمه‌ ناشیرنتره‌.
..............................................
خۆشمده‌وێی وه‌ک دایه‌ و بابه‌
وه‌ک دۆشــکه‌ و ده‌بـــــابـــــه
ئه‌وه‌ی تـــــۆی خــــۆشنه‌وێت
سه‌گ و ســـــه‌گــــبـــــابـــــه‌!
..............................................
شه‌رته‌ ئه‌و مانگه‌ به‌یاع وه‌رنه‌گرم
تا له‌ داخی تۆ لـــه‌ بــرســــــا بمرم.
..............................................
یارێکم هه‌یه‌ بــــاڵا ڕه‌ق و تــــــه‌ق
له‌به‌ر خوا نه‌بێ ئه‌یده‌مه‌ به‌ر شه‌ق
ئه‌روا به‌ڕێگا هه‌روه‌کو لـه‌ق لـه‌ق
زۆر بێوه‌فایه‌ ده‌مـزلی چـــــاو زه‌ق.
..............................................
دایک به بیست ساڵ کوڕێک به‌رهه‌م دێنێت
کـــــچ بـــــه‌ یــــــه‌ک نــــوکه‌ ده‌یخه‌ڵه‌تێنێت.
..............................................
لــه‌ مــه‌لام پرســــی چـــــۆنه‌ دڵـــــداری
گووتی سونه‌ته بۆ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری.‌
..............................................
توێژه‌رانی ڕاپۆرته‌که‌ی بیکه‌ر- هامڵتۆن و دا‌ڕێژه‌رانی ستراتیژی ئه‌مریکا له‌ عێڕاق و هاوپه‌یمانانی دژه‌ تیرۆر و سه‌ربازانی فره‌ نه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ک و، میلیشیا سه‌ربازی و چه‌کداریه‌کان و هه‌زاران تیرۆرستی به‌ناو موسڵمان له‌ لایه‌ک
هه‌موویان به‌قوربانی سه‌عاتێکت بن....
..............................................
سه‌د خۆزگه‌م به‌و ڕۆژه‌ی یه‌کترمان ناسی
من نیسکم ده‌خوارد تۆش گۆشتی مـــاسی.
Back to top Go down
View user profile
Blue Moon
Admin


Posts : 266
Join date : 2009-08-09
Age : 26
Location : Suleymaniye

PostSubject: Re: SMSy CoMeDy   Mon Aug 31, 2009 12:59 am

hhhhhhhhhhh
dastt xosh zor xoshn sms akan
Back to top Go down
View user profile http://kurdish.friendhood.net
harem93



Posts : 159
Join date : 2009-08-19
Age : 23

PostSubject: Re: SMSy CoMeDy   Mon Aug 31, 2009 2:22 am

dast khosh bet
Back to top Go down
View user profile
ladylamis



Posts : 357
Join date : 2009-08-11
Age : 25
Location : slemani

PostSubject: Re: SMSy CoMeDy   Mon Aug 31, 2009 6:34 am

dast xo6
Back to top Go down
View user profile
Fairy Princess



Posts : 352
Join date : 2009-08-09
Age : 21

PostSubject: Re: SMSy CoMeDy   Mon Aug 31, 2009 8:02 am

dastt xo6...
smsakan 5o6nn...
Back to top Go down
View user profile
RED_ROSE



Posts : 33
Join date : 2009-08-24
Age : 22

PostSubject: Re: SMSy CoMeDy   Mon Aug 31, 2009 4:15 pm

zor supas bo hamutan hewadarm badltan bet
Back to top Go down
View user profile
Sponsored content




PostSubject: Re: SMSy CoMeDy   Today at 10:29 pm

Back to top Go down
 
SMSy CoMeDy
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1
 Similar topics
-
» Another comedy Hustler ad
» Top 5 all time tv comedy series...
» Twin Towns 2?
» vote for jags
» Gulbis wins Del Ray Beach and does his best stand up comedy work

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Bashi SMS-
Jump to: