Kurdish Friendhood
به ‌خێر بێیت بۆ سایدی کوردیش فرێندهود
ئینشا الله کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت
Kurdish Friendhood

Yakamin Formi Kurdi
 
HomePortalCalendarGalleryFAQSearchMemberlistUsergroupsRegisterLog in

Share | 
 

 بایرن میونخ بۆندێکی بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئارین ڕۆبن ئیمزا کرد

View previous topic View next topic Go down 
AuthorMessage
harem93



Posts : 159
Join date : 2009-08-19
Age : 23

PostSubject: بایرن میونخ بۆندێکی بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئارین ڕۆبن ئیمزا کرد   Sat Aug 29, 2009 2:35 am

یاریزانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵندا و هێڵی ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ (ئارین ڕۆبن) به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌ڕمی‌ په‌یوه‌ندی‌ كرد به‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانیه‌وه‌ و بۆندێكی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌ مۆر كرد .
یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت بلاَویكرده‌وه‌ كه‌ یانه‌كه‌یان بۆندێكی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار وه‌رز و تا ساڵی‌ 2013 له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵندا (ئارین ڕۆبن) مۆر كردووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕه‌سمی‌ ئه‌و یاریزانه‌ بووه‌ به‌ یاریزانی‌ یانه‌كه‌یان .
هه‌روه‌ها یانه‌ی‌ بایرن میونخ ڕایگه‌یاند كه‌ دوای‌ گفتوگۆكردنێكی‌ كه‌م له‌گه‌ڵ فلۆرینتینۆ پیرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتنی‌ كۆتاییه‌وه‌ و زۆر به‌ خێرایی توانیان بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنی‌ كۆتایی‌ ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ فلۆرینتینۆ پیرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید پێشوازی‌ له‌و بۆنده‌ی‌ یانه‌كه‌یان كردوو پێ ی‌ ڕاگه‌یاندبوون كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ڕۆبن به‌ زووترین كات بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتنه‌وه‌ . هه‌ردوو یانه‌ی‌ بایرن میونخ و ڕیاڵ مه‌درید بڕی‌ بۆندی‌ ئه‌و یاریزانه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌ ، به‌لاَم سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ بڕی‌ بۆندی‌ ئه‌و یاریزانه‌ نزیكه‌ی‌ 25 ملیۆن یۆرۆیه‌ .
یانه‌ی‌ بایرن میونخ ئاشكراشی‌ كرد كه‌ بۆندی‌ ڕۆبن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ به‌ وه‌وه‌نییه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا بلاَویان كردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ وه‌رزی‌ داهاتوو یانه‌كه‌یان ڕێگه‌ به‌ ڕیبیری‌ ده‌دات كه‌ ڕووبكاته‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ .
له‌ چاوپێكه‌وتنێكیشدا یاریزانی‌ ناوبراو ڕایگه‌یاند كه‌ هاتنی‌ بۆ یانه‌ی‌ بایرن میونخ زۆر خێرابووه‌ ، هه‌روه‌ها ووتیشی‌ كه‌ كاتێك پێیان ڕاگه‌یاندووم كه‌ ڕووبكه‌مه‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ ڕه‌زامه‌ندیم ده‌ربڕیوه‌ و ڕازی‌ بووم به‌ چوونم بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ ، له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا ڕۆبن خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ به‌ هاتنی‌ بۆ یانه‌ی‌ بایرن میونخ و ڕاشی‌ گه‌یاند كه‌ هه‌ست به‌ جیاوازی‌ ناكات له‌ نێوان یانه‌ی‌ بایرن میونخ و ڕیاڵ مه‌درید چونكه‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ یانه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ ئه‌وروپا و جیهانن و هه‌ریانه‌یه‌كیشیان ئه‌زموونێكی‌ زۆریان له‌ تۆپی‌ پێ ی‌ ئه‌وروپادا هه‌یه‌ .
له‌ كۆتایی ووته‌كانیشیدا ئارین ڕۆبن ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ خۆی‌ ده‌خاته‌ كار كه‌ شان به‌ شانی‌ ڕیبیری‌ و شفاینشتایگه‌ر و ماریۆ گۆمێز یانه‌كه‌یان به‌ره‌و پێش ببه‌ن و سوودێكی‌ زۆر به‌ یانه‌كه‌یان بگه‌یه‌نن له‌ وه‌رزه‌كانی‌ داهاتوودا .
جێ ی‌ باسه‌ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ یاریزانی‌ ناوبراو گه‌یشته‌ میونخ و سه‌رله‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پشكنینی‌ پزیشكی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ بایرن میونخ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام داو و دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ش بۆندێكی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ تا ساڵی‌ 2013 ئیمزا كرد و دواتریش سه‌رۆكی‌ ته‌نفیزی‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ (كارڵ هاینز ڕۆمه‌نیگه‌) ئارین ڕۆبنی‌ به‌ درێسی‌ ژماره‌ (10) وه‌ به‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن ناساند .
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆش ڕۆبن به‌ شداری‌ یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی‌ مه‌شق و ڕاهێنانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كرد بۆ خۆ ئاماده‌كرردن بۆ یاری‌ سبه‌ینێ ی‌ یانه‌كه‌ی‌ كه‌ وابڕیاره‌ له‌ نێو یاریگای‌ ئالیانزئارێنای‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخ ڕووبه‌ڕووی‌ یانه‌ی‌ ۆڵفسبۆرگی‌ پاڵه‌وانی‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ خولی‌ ئه‌ڵمانی‌ ببنه‌وه‌ .
شایه‌نی‌ باسه‌ ئارین ڕۆبنی‌ ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ پێشتردا یاری‌ بۆ یانه‌كانی‌ (گرۆنینگین و ئایندهۆڤن) ی‌ هۆڵندی‌ و (چێڵسی‌) ئینگلیزی‌ كردووه‌ و وه‌رزی‌ 2007 به‌بڕی‌ 37 ملیۆن یۆرۆ ڕووی‌ كرده‌ ڕیزی‌ یانه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌، هه‌روه‌ها 42 یاری‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هۆڵندا ئه‌نجام داوه‌ و 11 گۆڵیشی‌ تۆمار كردووه‌
Back to top Go down
View user profile
Fairy Princess



Posts : 352
Join date : 2009-08-09
Age : 21

PostSubject: Re: بایرن میونخ بۆندێکی بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئارین ڕۆبن ئیمزا کرد   Sun Aug 30, 2009 1:33 pm

dastt xo6
Back to top Go down
View user profile
Aram



Posts : 460
Join date : 2009-08-15
Age : 29
Location : Hawler

PostSubject: Re: بایرن میونخ بۆندێکی بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئارین ڕۆبن ئیمزا کرد   Mon Aug 31, 2009 9:03 pm

dast xosh.....
Back to top Go down
View user profile
Sponsored content




PostSubject: Re: بایرن میونخ بۆندێکی بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئارین ڕۆبن ئیمزا کرد   Today at 6:22 am

Back to top Go down
 
بایرن میونخ بۆندێکی بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له‌گه‌ڵ ئارین ڕۆبن ئیمزا کرد
View previous topic View next topic Back to top 
Page 1 of 1

Permissions in this forum:You cannot reply to topics in this forum
Kurdish Friendhood :: Bashi Warzshi-
Jump to: